لە مەزادێکی ئاشکرادا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە هاوڵاتییەکی چینی کۆترێکی بەلجیکی بە نرخی ١.٦ ملیۆن یۆرۆکە دەکاتە ١،٩ملیۆن دۆلار کڕی.
لە مەزادێکی ئاشکرادا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە هاوڵاتییەکی چینی کۆترێکی بەلجیکی بە نرخی ١.٦ ملیۆن یۆرۆکە دەکاتە ١،٩ملیۆن دۆلار کڕی.
نیکۆلاس گیسلبرێخت خاوەنی دامەزراوەی کۆمپانیای "بیبا- کۆتری بەهەشت" بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، نرخی کۆترەکە ژمارەی پێوانەی لە جیهاندا شکاندووە، وتوویەتی "سەرەتا بڕوا بەوە نەکراوە بەو نرخە بفرۆشرێت".
"نیو کیم" بە مانای "کۆتری نوێ" کە ناوی کۆترەکەیە تەمەنی دوو ساڵە و لە بنەرەتدا بە نرخی ٢٠٠ یۆرۆ خراوەتە مەزادەوە، کەسە دەوڵەمەندەکان و ئارەزوومەندانی بەخێوکردنی کۆتر بەشدارییان تێدا کردووە، لە کۆتایی مەزادەکەدا "نیو کیم" بە کڕیارێکی چینی فرۆشراوە بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکراکرابێت.
ڕێکخراوی "بیجون بارادای" تایبەت بە "بیبا" ئاشکرایانکردووە، کۆترەکە کە دەگمەنترین جۆریەتی لە جیهاندا و لە کێڵگەیەکی بەلجیکا پەروەردەکراوە، پێشتر هەمان کۆتر لە فەرەنسا و لە ساڵی ٢٠١٨ بەشداریی پێشبڕکێیەکی کردووە و تێیدا براوە بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، دەوڵەمەندەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوچەی کەنداو سەرسامی ئەو باڵندانەن کە دەتوانن سەدان کیلۆمەتر ببڕن و دواتریش بێ ئەوەی ونبن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
نیکۆلاس وتوویەتی "نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە بەلجیکا باڵندە تەنیا بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێکاندا بەخێودەکەن".
ئ.ل