سەردێڕ:

نیشانەکان و چارەسەری برینی گەدە

فۆتۆ: 
2020-11-15

9820 جار خوێندراوەتەوە

برینی گەدە یەکێکە لەو کێشانەی کە بەهۆی برینداربوون یان قڵیشانی ناوپۆشی گەدەوە روودەدات و هۆکارە بۆئەوەی کەسەکە هەست بە ناڕەحەتی بکات.


برینی گەدە یەکێکە لەو کێشانەی کە بەهۆی برینداربوون یان قڵیشانی ناوپۆشی گەدەوە روودەدات و هۆکارە بۆئەوەی کەسەکە هەست بە ناڕەحەتی بکات.

دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە برینی گەدەش بریتین لە: زۆر بەکارهێنانی حەبی ئەسپرین و دژە هەوکردنەکان، و جگەرە کێشان و سترێس و هتد.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترینی نیشانەکانی برینی گەدە کردووە و لەگەڵ شێوازی چارەسەریدا بەڕێگەیەکی سروشتی، بەم جۆرە:

نیشانەکانی تووشبوون بە برینی گەدە:

هەست کردن بە ناڕەحەتی لە نێوان ژەمەکاندا، یاخود لەکاتی خواردن و خواردنەوەدا.

هەستکردن بە ئازاری گەدە بەجۆرێك شەوانە لە خەو بە خەبەرت بهێنێتەوە.

زوو هەستکردن بە تێری و ئاوسان و دڵەکزێ و ئازارێکی کەم لە گەدەدا.

بۆ چارەسەری ئەم  حاڵەتەش دەبێت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکرێت:

- قەرنابیت و توور یارمەتیدەرن بۆ باشکردنی کاری بەکتریا بەسوودەکان و کەمکردنەوەی هەوکردنی ناوپۆشی گەدە و باشترکردنی کرداری هەرس و چارەسەری کێشەکانی گەدە.

- خواردنی سێوێك بەشێوەیەکی رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دروستبوونی برینی گەدە، و رێگە لە تووشبوون بە بەکتریای گەدە دەگرێت.

- گوێزەر بەسوودە بۆ بەهێزکردنی ناوپۆشی گەدە، هەروەها بوونی ڤیتامین A لە گوێزەردا وادەکات چارەسەری برینی گەدە و هەوکردن و بەدهەرسی بکات.