کرێکارێک منداڵێکی ساوای دۆزییەوە کە بە زیندووی لە یەکێک لە کێڵگەکانی شاری خاتیما لە هیندستان نێژرابوو.
کرێکارێک منداڵێکی ساوای دۆزییەوە کە بە زیندووی لە یەکێک لە کێڵگەکانی شاری خاتیما لە هیندستان نێژرابوو.
ئەو منداڵە لە کێڵگەیەکی نزیک سنوری هیندستان و نیپاڵ نێژراوە، دانیشتووانی ناوچەکە توانیویانە منداڵەکە ڕزگار بکەن و لە ناو گڵدا دەریبهێنن.
بەگوێرەی ئیرەم نیوز، منداڵەکە ساوایە و تەمەنی چەند ڕۆژێک دەبێت، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە سەرقاڵی لێکردنەوەی خۆڵی سەر منداڵەکەن، منداڵەکەش بێدەنگە و هیچ جوڵەیەک ناکات.
دوای دەرهێنانی لەناو گۆڕ منداڵەکە بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و چارەسەر دەکرێت، تەندروستی جێگیرە و یەکێک لە ژنانی ناوچەکە داوای کردووە کە منداڵەکەی پێبدرێت و بەخێوی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە نەکراوە بۆچی منداڵەکە بەو جۆرە بووە و بە جلی مردووە و بە زیندوی نێژراوە.