بەپێی نوێترین توێژینەوە، دیسان جەخت لەوە کراوەتەوە کە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و خووگرتن پێیەوە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی جەستەیی و دەروونی، کەمخەوی و خەمۆکی لە دیارترینیانن.
بەپێی نوێترین توێژینەوە، دیسان جەخت لەوە کراوەتەوە کە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و خووگرتن پێیەوە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی جەستەیی و دەروونی، کەمخەوی و خەمۆکی لە دیارترینیانن.
زانایان لە زانکۆی سیدنی توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و تیایدا ئەوەیان ئاشکراکردووە، کەم بەکارهێنانی مۆبایل و زۆر سەیرنەکردنی شاشەکەی یارمەتیدەرە بۆ باش خەوتن و توشنەبوون بە خەمۆکی.
توێژینەوەکە داتایەکی زۆری کۆکردووەتەوە کە لەسەر ٨٥ هەزار کەس لە رێگەی دامەزراوەی "بایۆبانک" ی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە.
پسپۆڕان ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و کەمبوونەوەی چالاکی جەستە و توشبوون بە خەمۆکی هەیە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی توشی خەمۆکی بوون لە سەرەتادا کەسانی تەندروست بوون و هیچ گرفتێکی دەروونیان نەبووە.
هاوکات ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە وەرزشکردن تەنیا بۆ تەندروستی باش نیە، بەڵکو کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی خەمۆکی و ئارامی مێشک و شڵەژانی دەروونییش هەیە.
هاوکات، زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی کاتبەسەربردن لەکاتی بەکارهێنانیاندا وادەکەن هەست بە برسێتی بکرێت و خواردنێکی زۆر بخورێت و جوڵەی جەستە کەمببێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری توشبوون بە چەند نەخۆشیەکی دیکەی جەستەیی.