دەتوانرێت لە ڕێگەی سیستمی خۆراکەوە کۆنترۆڵی فشاری خوێن بکرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە هەندێک لە خۆراکەکان ڕۆڵیان هەیە لە بەرزبونەوەی فشاری خوێندا.
دەتوانرێت لە ڕێگەی سیستمی خۆراکەوە کۆنترۆڵی فشاری خوێن بکرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە هەندێک لە خۆراکەکان ڕۆڵیان هەیە لە بەرزبونەوەی فشاری خوێندا.
ماڵپەڕی ئێکسپرێس لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، کاسرین چینەر سەرۆکی جێبەجێکاری فشاری خوێن ڕایگەیاندووە، ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە هۆکارەکانی ترە کە پێکەوە لەگەڵ خۆراکەکاندا رێگە خۆشکەر دەبن بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن وەک چوونە تەمەن و قۆناغی نائومێدی و بۆ ماوەیی و مێژووی خێزان کە ئەو نەخۆشییەیان هەبێت.
سیستمی خۆراکی ناتەندروستیش هاندەر دەبن لە کۆبوونەوەی چەوری و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، وەک بوونی بڕی خوێی زۆر لە خۆراکەکاندا و کەم خواردنەوەی ئاو.
ئەو پزیشکە ڕوونیکردووەتەوە، جگە لە خوێ هەندێک لە خۆراکەکانی تریش یارمەتیدەرن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، وەک:
-کەرە
-گۆشتی دروستکراو یان دەستکاریکراو
-خواردنە سورەکراوەکان
-سوکە ژەمەکان وەک چەرەسات و ئیشە هەویرییەکان
-خواردنە خێراکان وەک پیتزا و بورگەر

ئ.ل