سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هێلانەی زەردەواڵەیەکی بکوژ دۆزرایەوە کە ٢٠٠ شاژنی لەخۆ گرتووە

فۆتۆ: 
2020-11-13

75095 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئەمریکا بۆیەکەمجار لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دوو زەردەواڵەی بکوژیان لە ئەمریکادا دۆزیەوە و کە لە ئاسیاوە چووبوونە ئەمریکا و هەرزوو هەردووکیان لەناوبردن، بەڵام، لە ئێستادا هێلانیەکی ئەو جۆرە زەردەواڵەیە دۆزراوەتەوە کە ٢٠٠ شاژنی لەخۆ گرتووە.


زانایانی ئەمریکا بۆیەکەمجار لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دوو زەردەواڵەی بکوژیان لە ئەمریکادا دۆزیەوە و کە لە ئاسیاوە چووبوونە ئەمریکا و هەرزوو هەردووکیان لەناوبردن، بەڵام، لە ئێستادا هێلانیەکی ئەو جۆرە زەردەواڵەیە دۆزراوەتەوە کە ٢٠٠ شاژنی لەخۆ گرتووە.

زاناکان رایانگەیاندووە، لە کاتێکی گونجاودا گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و ئەو هێلانەیەیان دۆزیوەتەوە، دەشڵێن، "پێویستە هەموو ئەو جۆرە زەردەواڵانە لەناوبچن."

ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، "یەك زەردەواڵە بە تەنیا ناتوانێت مرۆڤێك بکوژێت، بەڵام ئازاری پێوەدانەکەی زۆرە و ئەم زەردەواڵانە هێرش دەکەنە سەر هەنگەکان و لەناویان دەبەن"، لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی سەرچاوەکانی وڵاتی یابان، "ساڵانە ٣٠ بۆ ٥٠ کەس بەهۆی ئەو زەردەواڵەیەوە گیان لەدەستدەدەن."

ئەو زەدەواڵە بکوژە، درێژیەکەی دەگاتە پێنج سانتیمەر، مێش و مەگەزی تر دەکوژێت و ڕاویان دەکات، بەتایبەت هەنگ، شارەزایانی بواری کشتوکاڵی ئەمریکا باسی ئەوەیانکردووە، ئەو زەردەواڵەیە زیانی زیاتر بەبەهای ملیاران دۆلار لە ئەمریکا دەدات و ژینگەش پیسدەکات، هەروەها دەبنە هۆی لەناوچوونی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیش.

یەکەمین هێلانەی ئەم زەردەواڵەیە لە کیشوەری ئەمریکای باکور، لە وڵاتی کەنەدا دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا لەرێی بەستنی جی پی ئێسەوە لە یەکێک لە زەردەواڵەکان توانیویانە بگەنە هێلانەکەیان و دواتر بۆیان دەرکەوتووە کە قەبارەی هێلانەکەیان نزیکەی هێندەی تۆپێکی باسکەیە.

ئەگەر دەتەوێت زەردەواڵەکە بەشێوەی 3D بهێنیتە ماڵەکەتەوە و قەبارەکەی ببینیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێبکە:

یەکەم: لە ستونی گەڕان لە گوگڵ بنوسە "murder hornet".

دووەم: هەڵبژاردنێک دەبینیت کە نووسراوە "see an Asian giant hornet at larger than life size" و کلیک لەسەر ئەو بەشە بکە کە نوسراوە "view in 3D" و دواتر دەتوانیت لەو شوێنەی کە تیایدایت زەردەواڵەکە بە شێوەی سێ دووری ببینیت.