سەردێڕ:

ئەو ماددە خۆراکیانەی دەبنەهۆی هەوکردنی جەستە

فۆتۆ: 
2020-11-12

4025 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا دروست دەکات، بە جۆرێک ئەگەری هەیە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێنی لێبکەوێتەوە.


هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا دروست دەکات، بە جۆرێک ئەگەری هەیە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێنی لێبکەوێتەوە.

گۆڤاری Journal of American College of Cardiology ئاماژەی بەوەکردووە، سیستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە گۆشتی سور و دەستکرد و خواردنەوە گازییەکان و دانەوێڵەکان مەترسی توشبوون بە هەوکردنی جەستە دروستدەکات، لەگەڵیدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێنی لێدەکەوێتەوە.

جۆن لی پزیشک لە کۆلێژی هارڤارد بۆ تەندروستی گشتیی ئاماژەی بەوەکردووە ئەو خواردنانەی ماددەی ئینتەرلۆکینات و کیمۆکیناتیان تێدا بەرز بێت هەوکردنی خوێنی بەدوادادێت، کە بە بۆرییەکانی خوێنی دڵەوە دەنوسێن و ئەگەری نەخۆشی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە وەک جەڵتەی مێشک و دڵ.

بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان پزیشکان ئامۆژگاریی دەکەن ئەو ماددە خۆراکیانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسان وەک سەوزە و میوەکان و کەلەرم و سپێناخ و جەرجیر شوتی و بیبەری سەوز و فاسۆلیا و گێزەر، لەگەڵ قاوە و چای و گوێز، لە هەمان کاتدا خواردنەکانی گۆشتی سور و دەستکرد و خواردنەوە گازییەکان و برژاوەکان کەمبکرێنەوە.