سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-30

3638 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ٧ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک ٩٩ سەنت دابەزی.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش بە ٧٢ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شەوی هەینی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست بەنزیکەی ٥،٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا لە ساڵی داھاتووشدا رێژەی خواستی رۆژانە لەسەر نەوت بەراورد بەمساڵ ٣،١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.