سەردێڕ:

بڕی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دەدرێت بەم کەسانە

فۆتۆ: 
2021-06-29

28079 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بڕە پارەیەک وەک پاداشت دەدرێت بەو کەسانەی ناویان بۆ سەر سندوقی دەنگدان نووسیوە.


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، بڕی ١٥٠ ھەزار وەک پاداشت دەدرێیت بە ئەو فەرمانبەرانەی کە ناویان بۆ سەر سندوقی دەنگدان نووسیوە و بڕی ٢٥٠ ھەزارش بۆ ئەوانەی بۆ ھەمان مەبەست ناویان نووسیوە، بەڵام دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان و دانەمەزراون."

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای پاداشتەکەش سوپاسنامەیەک بە واژۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە پێشکەشیان دەکرێت.

بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.