ئەمڕۆ سێ شەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ٢٣٧ ملیۆن زیادکرد بە ئامانجی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە کڕین و فرۆشتنی دراوە بیانییەکاندا ژمارەیەکی بەرزی تۆمار کرد، بەجۆرێک رێژەی فرۆشتن گەیشتە ٩.٢٢٪.
بانکی ناوەندی بە ئامانجی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بڕی ٢٣٧ ملیۆن و ٩٦٨ هەزار دۆلاری ئەمریکی خستە بازاڕەکانەوە.
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و ٤٦٠ دیناری عێراقی فرۆشت، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهای دینار.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی دۆلار دابەزینێکی زیاتری بەخۆوە بینی لەبازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی بەغدا ١٠٠ بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەبازاڕی سلێمانیدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.