سەردێڕ:

لەم شارەی هەرێم موچەی خانەنشینان بەشێوەیەکی جیاواز دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2021-06-28

21482 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری خانەنشینی دھۆک رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی سنوری دھۆک دەکرێتە ئەلیکترۆنی و لە رێگەی کارتەوە دەبێت، لە ئێستاشدا لە پارێزگای دھۆک ٢٤ ھەزار خانەنشین ھەیە.


ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری خانەنشینی دھۆک بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی باسی لەوەکردووە، لە سنوری پارێزگای دھۆک نزیکەی ٢٤ ھەزار خانەنشین ھەیە و زۆر جار بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری خانەنشنین لەسەر یەک بانکن، لە کاتی دابەشکردنی موچەدا کێشە و قەرەباڵغی پەیدا دەبێت.

بەڕێوەبەری خانەنشینی دھۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ چارەسەکردنی ئەو گرفتە لە ئێستادا پلانیان هەیە کە دابەشکردنی موچەی خانەنشینی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بێت و بکرێتە کارت، کە تەنیا بۆ وەرگرتنی موچە بەکار نەیەت، بەڵکو دەتوانن لە بازاڕیش ئەو کارتە بەکار بێنن.

رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، پرۆسەی بە بایۆمەتریکردنی موچەی موچەخۆران لە پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکرد و پرۆژەکە بریتییە لە تۆمارکردنی ناو و زانیاری پێویستی سەرجەم موچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لە سیستمیکی ئەلکترۆنیدا.

تاوەکو ئێستاش فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی کاش و راستەوخۆ لە بانک یان فەرمانگەکانیان موچە وەردەگرن.