سەردێڕ:

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم نرخی دۆلار دابەزی

فۆتۆ: 
2021-06-28

22241 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە ١٤٧هەزار و ١٢٥دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ١٢٥ دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 لەکاتێکدا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ  بە ١٤٧ هەزار و٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. بەمەش ٢٢٥ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار ماماڵەی پێوەدەکرا، بە دابەزینی نرخەکەی لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ٣٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزی، لە ئێستادا کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٢٥ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بۆجاری دووەم لەیەک رۆژدا  نرخی دۆلار دابەزی.

 

گۆران لوقمان - سلێمانی

كـ ، ئـ