فۆتۆ:
2021-06-28
1028 جار خوێندراوەتەوە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٥ دۆلار و ٢٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک ٩٠ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٧٥ دۆلار و ٢٨ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٩٠سەنت دابەزی، نەوتی خامیش بە ٧٤دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شەوی هەینی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست بەنزیکەی ٥،٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا لە ساڵی داھاتووشدا رێژەی خواستی رۆژانە لەسەر نەوت بەراورد بەمساڵ ٣،١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.