سەردێڕ:

سلفادۆر مامەڵەکردن بە تکۆین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

فۆتۆ: 
2021-06-26

2752 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سلفادۆر رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی بەشداری بکات لە جزدانی پاراستنی بتکۆین، ئەوا ئەپێکی تایبەت بەو دراوەی بە بەهای ٣٠ دۆلار پێدەدرێت. دەشڵێت، "لە رێکەوتی ٧ی ئەیلولی ئەمساڵەوە مامەڵەکردن بە بتکۆین بەشێوەیەکی فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".


ئەمڕۆ شەممە، نەجیب بەقیلە سەرۆکی سلفاردۆر رایگەیاند، حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی جزدانی ئەپی "تشیفۆ"ی تایبەت بە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین  دادەمەزرێنێت.

دەشڵێت، دارەوەکە دەچێتە سەر هەژماری ئەو هاوڵاتییەی ئەپەکە دادەبەزێنێت و بە ژمارەی مۆبایلی خۆیی و ژمارەکی کارتی ناسنامەکەی بەشداریدەکات.

سەرۆکی سلفادۆر ئاماژەی بەوەشدا، ئەو یاسایەی بتکۆین دەکاتە دراوێکی فەرمی لە ٧ی ئەیلولی ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی یارمەتیدەردەبێت بۆ هێنانی وەبەرهێنان و زیادبوونی بەکاربردن و دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕکردنە داراییەکان بۆ ملیۆنان هاوڵاتی سلفادۆری کە لەدەرەوەی وڵات دەژین.

نەجیب بەقیلە باسی لەوەشکرد، ئەو هاوڵاتیانەی موچەکانیان بە دۆلار پێدراوە لەمەو دواش هەر بەدۆلار پێیاندەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆکی سلڤادۆر لە پلانیدایە پڕۆژەی بەفەرمی ناساندنی بتکۆین رەوانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بكات و هاوشێوەی دۆلاری ئەمریکی و دراوە فەرمییەکان مامەڵەی پێوەبکرێت.

بیتکۆین Bitcoin دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، یەکەم دراوی ژمارەییە کە بانکی نییە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنیشی پێویستی بە بانک نییە، ساڵی ٢٠١٧ بەکارهێنەرانی لە نێوان دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ بەکارهێنەری هەبوو.

بەهای بیتکۆین ئەمساڵ لە جیهاندا بەرێژەی ٦٢٪ بەرزبووەوە و هاوکات ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەرچاو بە رێژەی ٢٠٠٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

كـ، ئـ