نرخی یەک دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بۆ کەمتر لە ٣٤ هەزار دۆلار دابەزی و بەراورد بە دوێنێ ٩٨٧ دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک دراوی بتکۆین لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٣٣ هەزار و ٨٣٨ دۆلار مامڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا دوێنێ بە ٣٤ هەزار و ٨٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا بەمەش ٩٨٧ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.
هەندیک جۆر لەو دراوانە بەڕێژەیەکی گەورە قازاجیانکردوە کە گەیشتۆتە لەسەدا هەشت بەڵام بەشێکی تر بەێژەی لەسەدا چوار زەرەری کردووە.
هەرچی سەبارەت بە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆینەوە بەڕێژەی لەسەدا ٣ پۆینت ١٣ زەرەری کردووە.
بتکۆین کە یەکەمین دراوی ئەلیکترۆنیە بەشێوەیەکی کتوپڕ دەگۆڕدرێت و ئەوەش کۆتا نرخ بوو کە ئەمڕۆ تۆماری کردوە.
لە ئێستادا رێژەکەی لەسەر ئاستی جیهان گەیشتۆتە ٦٢٠ دۆلار، بەڵام قەبارەی مامەڵەکردن بە بتکۆین لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ٣٥ ملیار دۆلار بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٢ی ٦ی ٢٠٢١ لە پێنج مانگی رابردووەوە بۆ یەکەمجار نرخی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە کاتژمێر ١٢و ٣٠ خولەکی نیوەڕۆ یەک دراوی بتکۆین بە ٢٩ هەزار و ٨٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بە رێژەی ٨.٣١% نرخەکەی دابەزی.