سەردێڕ:

بەهۆی نرخی دۆلارەوە؛ پەڕلەمانی عێراق لەهەوڵی دوورخستنەوەی وەزیری داراییه

فۆتۆ: 
2021-06-24

14390 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی دەکەین بۆ ئەوەی لە پۆستەکەی دووری بخەینەوە.


سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەکەوێتە سەر شانی وەزیری دارایی و ئابوری، چونکە هەر ئەو خاوەن بڕیارە و لە ئێستادا پەڕلەمان کار بۆ بانگهێشتکردنی دەکات بۆ ئەوەی دوور بخرێتەوە لە پۆستەکەی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی، پرسی نرخی دراوەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی گومانی لەسەر و هیچ روونییەکی پێوە دیار نییه.

سامر زیبان وتیشی، پەرلەمانی عێراق تاوەکو ئێستا وەرەقەی سپی وەزیری دارایی پێنەگەیشتووه کە تایبەت بووە بە پرسی چاکسازی ئابوری و دارایی وڵات .

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی ١٢ى ساڵی رابردوودا دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاندرا و نرخی یەک دۆلار بە هەزار و ٤٥٠ دینار لە وەزارەتی دارایی و بە ١٤٦٠ دینار لە بانکەکان و بە ١٤٧٠ دینار بۆ هاوڵاتیان جێگیر کرا.