سەردێڕ:

پاش دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو؛ نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا چەندە؟

فۆتۆ: 
2021-06-22

44550 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار لە بەشێک لە شارەکانی عێراق دابەزی بۆ ١٤٧ هەزار ٢٥٠ دینار و لە هەرێمیش، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و ئەمڕۆش نرخەکەی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٥ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٧  هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.

 

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە:

تمەنی ئێرانی: دوو ملیۆن و ٣٨٠ هەزار تمەن.

لیرەی تورکی: ٨٣٠ لیرە.