سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

فۆتۆ: 
2021-06-21

28801 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات، نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٥ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٧  هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە:

تمەنی ئێرانی: دوو ملیۆن و ٣٨٠ هەزار تمەن.

لیرەی تورکی: ٨٣٠ لیرە.