ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا، بەمەش بەراورد بەدوێنێ ٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە، سەرەڕای ئەوەی لە یەکەم رۆژی دەوامی ئەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ٢٤٣ ملیۆن و ٣٨٥ هەزار دۆلار بەرزکردەوە.
هاوکات، نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:
نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٥ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٧ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە:
تمەنی ئێرانی: دوو ملیۆن و ٣٨٠ هەزار تمەن.
لیرەی تورکی: ٨٣٠ لیرە.