سەردێڕ:

پاش دابەزین؛ نرخی ئەمڕۆی زێر لە عێراقدا چۆن بوو؟

فۆتۆ: 
2021-06-20

13409 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر لە عێراقدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەو شێوەیەی خوارەوە جێگیربوو.


نرخی هەر گرامێك لە زێڕی عەیار ٢٤ لە عێراق بە ٨٢ هەزار و ٨٩٢ دینار بوو، کە دەکاتە ٥٦ دۆلار و ٧٦ سەنت، لەکاتێکدا نرخی گرامێك لە زێڕی عەیار ٢١ (کە پڕفرۆشترینە لە بازاڕەکانی عێراقدا) بە ٧٢ هەزار و ٥٣٢ دینار بوو، کە دەکاتە ٤٩ دۆلار و ٦٦ سەنت و نرخی هەر گرامێك لە زێڕی عەیار ١٨ بە ٦٢ هەزار و ١٧٠ دینار (٤٢ دۆلار و ٥٧ سەنت) مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی گرامێك زێڕی عەیار ١٤ بە ٤٨ هەزار و ٣٥٤ دینار (٣٣ دۆلار و ١١ سەنت) و بۆ عەیار ١٢ بە ٤١ هەزار ٤٤٦ دینار (٢٨ دۆلار و ٣٨ سەنت) تۆمارکرا.

نرخی جیهانی

نرخی زێڕ لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا (لە هەینیدا) بەرزبووەوە، بەڵام ئەم ئاستەی ئێستای بە نزمترین ئاست دادەنرێت لە ئازاری ساڵی رابردووەوە.

لە ماوەی رابردوودا نرخی زێر لە مامەڵە خێراکاندا بەرێژەی ٠،٥ ٪ بەرزبووە و هەر ئۆنسێك بوو بە هەزار و ٧٨١ دۆلار و ٩٦ سەنت، بەڵام ئەم هەفتەیە بەپێچەوانەوە ٥٪ دابەزی، هاوکات لە ئەمریکادا زێڕ ٠،٥٪ بەرزبووە و هەر ئۆنسێك بە هەزار و ٧٨٢ دۆلار و ٧٠ سەنتە.

لەو بارەیەشەوە، ئیدوارد میر شیکەرەوەی بازاڕی سەرمایەی ED&F رایگەیاند، گۆڕانکاریەکانی یەدەگی فیدراڵی لە چاوەڕوانیەکانی سیاسەتدا، دابەزینی نرخی زێڕی لێکەوتەوە ئاماژەی بەوەشدا، "کاردانەوەکە لە زێڕدا تا رادەیەک زیادەڕەویی تێدایە."

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "سەرەڕای ئەو گەشەکردنە زۆرەی ئێستا و ژینگەی هەڵئاوسان، پێشبینی ناکرێت بەرژەوەندی پێشنیازکراو لەلایەن یەدەکی فیدراڵیەوە زیاد بکات، لانی کەم ١٨ مانگی تر دەست پێدەکات" بۆیە پاش لاوازییەکی زیاتر لێرە، نرخی زێڕ دووبارە بەرز دەبێتەوە.