فۆتۆ:
2021-06-19
108389 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار زیاتر دابەزیوە و بەراورد بە بەیانی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلاریک دابەزیوە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆی شەممە، جارێکی دیکە نرخی دۆلار دابەزییەوە و بە جۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار دەکڕدرێت و بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار دەفرۆشرێت.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خستنەڕوی پێشوەختەی بڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی دەوامی فەرمی نەبووە، بەڵام حکومەتی عێراق بڕی ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری وەک خستنەڕوی پێشوەختە راگەیاندووە.
ئەمە لەکاتیکدایە، لە ٣١ی ٣ی ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەیدا نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٤٢ دۆلار و نرخی یەک دۆلاری ئەمریکیشی بە ١٤٥٠ دینار جێگیرکرد.
لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار نزمکردەوە، بە جۆرێک بۆ هەر دۆلارێک لە بانکەکاندا بە ١٤٥٠ دینار و بۆ هاوڵاتیانیش بە ١٤٧٠ دینار دانا.