سەردێڕ:

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاری نزمبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-19

8914 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکەی ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، واتە بڕی زیاتری دۆلار دێتە ناو عێراق و ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ دابەزاندنی نرخەکەی بەرامبەر دیناری عێراقی.


ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، کۆنترۆڵکردنی نەختێنەی ناوخۆیی و زیادکردنی رێژەکەی سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو لە عێراق دەگەڕێنێتەوە و ئەوەش وادەکات لە داهاتوویەکی نزیکدا کە ئەو جیاوازییە لە نرخی دۆلاردا دروستبووە نەمێنێت و جێگیر ببێت لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە حکومەتی هەرێم دایناوە، داواشی لە بانکی ناوەندی عێراقی کردووە، خستنەڕووی دۆلار بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان زیاد بکات و بانکەکان ناچار بکات تا نرخی دینار دەبوژێتەوە نرخی دۆلار داببەزێنن.

لە ماوەی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ سەرو ١٥٠ هەزار دینار بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و لە چەند مانگی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی نزمکردەوە و بە ١٤٥ هەزار لە بانکەکاندا جێگیریکرد، هاوکات، لە ٣١ی ئازاری ئەمساڵیشدا، پەرلەمانی عیراق لە پرۆژەیاسای بودجەدا نرخی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار دینار جێگیرکرد و پرۆژەیاساکە پەسەندکرا.

شـ.فـ

هـ.ئـ