سەردێڕ:

لە سەرەتای هەفتەدا نرخی نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-06-19

3229 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٥١ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٩٩ سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.