سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە؛ ئایا لە ٢٥ی مانگدا دەدرێت؟

فۆتۆ: 
2021-06-18

121713 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێشتا بڕیار نەدراوە لە رۆژی دابەشکردنی موچە و ئاماژەکان بەو جۆرەن لە ٢٧ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە خشتەی دابەشکردنی موچە هەموو ٢٥ی مانگێکە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام هێشتا بڕیار نەدراوە لە رۆژی دابەشکردنەکەی بۆ ئەم مانگە.

وتیشی، ئاماژەکان بەو جۆرەن کە لە ٢٧ی مانگدا کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی موچە دەست پێبکات، چونکە حکومەت دەوامی فەرمانبەرانی ئاسایی کردووەتەوە و یەکشەمە تا پێنج شەمە دەوامە، چیتر لە هەینی و شەممەدا بانکەکان ناکرێنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سێ مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەوەی هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لە مانگی رابردوودا دابەشکردنی موچە دواکەوت و چەند رۆژێک بەسەر دابەشکردنیدا تێپەڕی.

ئەوە سەرەڕای ئەوەی، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە بۆ سەرو ٧٠ دۆلار و هێشتا لێبڕینی موچە لانەبراوە و بە لێبڕینی ٪٢١ـەوە موچە دەدرێتە فەرمانبەران.

هـ.ئـ