سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-06-18

3497 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٥٢ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ٤٢ سەنت دابەزیووە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.