سەردێڕ:

بانکێک بەبێ کەفیل پێشینەی ئۆتۆمبێل دەدات بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان

فۆتۆ: 
2021-06-17

139265 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی سەر بە حکومەتی فیدڕالی لە بەغدا رایگەیاند، پێشینەی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبیل دەداتە فەرمانبەرانی بەغدا وسەرجەم پارێزگاکانی دیکە بە مەرجێک موچەکانیان سەر بە بانکەکەیان بێت.


بانکی رافیدەینی سەر بە حکومەتی فیدڕالی لە بەغدا رایگەیاند، پێشینەی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبیل دەداتە فەرمانبەرانی بەغدا وسەرجەم پارێزگاکانی دیکە بە مەرجێک موچەکانیان سەر بە بانکەکەیان بێت، بەهۆی جیاوازی سیستمی داراییشەوە فەرمانبەرانی هەرێم لێی بێبەش دەبن.

نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین رایگەیاند، پێشینییەکە دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان لەلای بانکی رافیدەینە و لەڕێگەی کی کاردەوە وەری دەگرن، پێویستیشە ئەو فەرمانبەرە پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت بە مەبەستی سەلماندنی کارەکەی.

باسیشی لەوەکرد، سەبارەت بە هاوڵاتییان و خانەنیشینان کە موچەکانیان نەبەستراوە بە بانکی رافیدەینەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە دەبێت کەفیلێک کە مووچەی هەمیشەیی سەر بە حکومەتی فیدراڵی هەبێت، بهێنێت، هەروەها مانگانەش نیوەی موچەکەی بە سوودەوە لێوەردەگیرێت.

سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی سەر بەحکومەتی فیدراڵین دەتوانن سوودمەند بن لەو خزمەتگوزاریە، بانكی رافیدەین ١٩پێشینە و قەرزی جۆراوجۆر بە فەرمانبەران و هاووڵاتییانی عێراقی دەدات و هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش دەكات بەهۆی جیاوازی سیستم و مامەڵەی بانکییەوە.

پێشتر وتەبێژی بانكی رافیدەین رایگەیاندبوو:" گرەنتییان نییە قەرزەكانیان لە كوردستان وەربگرنەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم بە بیانوی دابەزینی نرخی دۆلار و نەناردنی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە و لە چوارچێوەی پلانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات

سەرجەم پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانوبەرە و قەرزی راگرتووە و لە ئێستاشدا و لەکاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هیچ پلان و بەرنامەیەکی رانەگەیاندووە تیایدا دەستپێکردنەوەی پێشینەکان ئاشکرا بکات.

م ، ک

ک، ئ