سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-06-17

2266 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٩٤ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٦٩ سەنت نزمبووەتەوە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.