ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراقی بڕیاڕی داوە بە فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێك بە ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی بە چەند چینێك بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخەکەی و بۆئەوەی کۆمپانیاکان یاری بە نرخەکەی نەکەن.
محەمەد شەبەکی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق لەرێگەی بانکی ناوەندییەوە و فرۆشتنی دۆلار بە نرخێکی کەمتر دەیەوێت نرخی دۆلار دابەزێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوانەی بەئامانجی چارەسەرکردن و خوێندن گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن راستەخۆی دۆلاریان پێدەفرۆشێت بۆ ئەوەی ئەو نرخە چیتر نەگۆرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، بەجۆرێك هەر دۆلارێك بە ١٥٢٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. لەسەرەتای ئەم هەفتەوە بانکی ناوەندی عێراقی دەستیکرد بە فرۆشتنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەر رۆژێك، دوای ئەو هەنگاوەی نرخی دۆلار دابەزی.