سەردێڕ:

لە بازاڕەکانی هەرێمدا زێڕ دابەزی و دۆلار بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-06-14

11740 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بەدوێنی ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە. نرخی زێڕیش زیاتر لە سێ هەزار دینار بۆ هەرمسقاڵێکی عەیار ٢٤ دابەزیوە.


نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢١١ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٨١  هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٨ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە:

تمەنی ئێرانی: دوو ملیۆن و ٣٥٥ هەزار تمەن.

لیرەی تورکی: ٨٣٠ لیرە.

هاوکات ئەمڕۆ، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٠ هەزار و ٣٥٤ دۆلار و نۆ سەنتە، یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٠٢ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦١ دۆلار و ١٥ سەنتە، بەوپێیەش، نرخی زێڕ زیاتر لە سێ هەزار دینار بۆ هەرمسقاڵێکی عەیار ٢٤ دابەزیوە.

بەوپێیەش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٩ هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٣ هەزار دینارە.

 نرخی مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٧ هەزار دینارە.