سەردێڕ:

نرخی نەوت لە ٧٣ دۆلار نزیک دەبێتەوە

فۆتۆ: 
2021-06-13

513 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٦٩ سەنتە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.