سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی موچەی مانگەکانی داهاتووەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-06-12

14726 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانەی لەبارەی دواکەوتنی موچەی مانگەکانی داهاتووەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.


ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری چاوگێک لە وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردەوە، "وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە وادەی دەستنیشانکراوی خۆی بێ دواکەوتندەشڵێت، سەرجەم ئەو هەواڵانەی لەبارەی دواکەوتنی ماوچەی فەرمانبەران لە مانگەکانی داهاتوودا بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەکارکردن بەو پلانە چاکسازییەی حکومەتی فیدڕاڵی رایگەیاندووە لە بارەی زیادکردنی داهات و نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە لە هەرێم موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە لێبرێن و دواکەوتن  دابەشدەکرێت و هەندێکجاریش نادرێت، سەرەڕای ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت ٧٠ دۆلاری تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە کێشەی موچەخۆرانی چارەسەربکات و هیچ بەڵێنێکی بۆ لابردنی لێبرینی موچە نەداوە.

کـ.ئـ

هـ.ئـ