فۆتۆ:
2021-06-12
1199 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٦٩ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٤٤ سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.