سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە دوو ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-06-11

7926 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بۆ یەکەمجار لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٣ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٢٥ سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە نزیکەی ٧٠ دۆلار بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٣ دۆلار، بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.