ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.
نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:
نرخی ١٠٠ پاوەن ٢١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٨٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٨هەزار دینارە.