فۆتۆ:
2021-06-09
651 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٥٨ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ٧٢ سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.