سەردێڕ:

بانکەکانى عێراق دەستیانکرد بە پێدانى پێشینەکانی خانووبەرە و هاوسەرگیری

فۆتۆ: 
2021-06-08

10426 جار خوێندراوەتەوە

بە پێچەوانەى هەرێم لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە چەند قۆناغێک، چالاکی بانکەکانی عێراق لە وەرگرتنی قەرز و پێدانی پێشینە جۆراوجۆرەکان دەستپێکردووەتەوە.


بانکی رەشید و بانکی رافیدەین بەچڕی دەستیانکردووە بە پێدانی پێشینە جۆراوجۆرەکانی وەکو پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە و خانەنشینان و چەندین قەرز و پێشینەی دیکە بە موچەخۆرانی سەربازی و مەدەنی عێراق بە بری ٢٠ ملیۆن دینار تاکو ٥٠ ملیۆن دینار.

هاوکات، ئەو بانکانە رێژەی سوودی دانانی پارەیان لەو بانکانە بەرزکردووەتەوە لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەی پارەکانیان وەکو سپاردە هەڵدەگرن.

لە هەرێمی کوردستان لە ساڵى ٢٠١٤ەوە سەرجەم پێشینەکان راگیراون و لەهەمان کاتدا گرفت بۆ کردنەوەى لقی ئەو بانکە عێراقیانە لە هەرێم دروستدەکرێت تاکو هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوشیوەی عێراق سودمەندببن.