سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

فۆتۆ: 
2021-06-08

696 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٠ دۆلار و ٨٦ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٧٤ سەنت دابەزیووە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.