سەردێڕ:

روونـکردنەوە لەبارەی زیاتـر بەرزبـوونەوەی نرخـی دۆلارەوە دەدرێـت

فۆتۆ: 
2021-06-07

56324 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند، پێیدەچێت لە رۆژاتی داهاتوودا نرخی دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە بەمەش هاوڵاتیان زەرەر مەندی یەکەم دەبن.


نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەپەڕلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا نرخی ١٠٠ دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەرەو ١٥٥ هەزار دینارى عێراق دەڕوات.

ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عێراق وتیشی، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووەتە هۆکاری بارگرانی بەسەر چینی هاوڵاتیانی هەژار و مامناوەند لە عێراق، "داوا لەحکومەتیش دەکەین چاوێک بەو بڕیارە بخشێننەوە و بەگرنگییەوە لە بارگرانی خەڵکدا بڕوانن."

ئەمە یەکەمجارە لەدوای رووخانی رژێمی بەعسی سەدام حسێن، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری ‏عێراقی بەرزترین نرخ تۆماربکات، بەجۆرێک لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.