سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

فۆتۆ: 
2021-06-07

820 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧١ دۆلار و ٦٠ سەنتە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.