سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزترینی تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-06-06

17572 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزترین نرخی خۆی تۆمارکرد و لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


لە ٣١ی ٣ی ئەمساڵدا، پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا و لە پرۆژەیاساکەشدا، نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥٠ دینار جێگیرکرا.

هاوکات، نرخی دراوە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢١١ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٨٢  هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  دۆلار دوو ملیۆن و ٣٧٠ هەزار تمەن.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٨هەزار دینارە.