سەردێڕ:

فەرمی؛ وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2021-06-05

13407 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکەش لە ماوەی پێنج رۆژی داهاتوودا سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.


وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە لە سبەینێوە پێدانی موچەی وەزارەتی پەروەردە دەستپێدەکات.

لیستەکە بە موچەی خانەنشینی شارستانی کۆتایی پێدێت و لە ١٠ی ئەم مانگەدا موچەیان پێدەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش بەرپرسانى یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.

No description available.