سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-06-05

1307 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧١ دۆلار و ٨٩ سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت ٧٠ سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.


لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.