كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت "سۆمۆ" رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگا‌ی كۆمپانیاكه‌یانه‌وه، پێشبینیشیکرد، نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
عه‌لا یاسری بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له ئێستادا دوو ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار به‌رمیلی له رۆژێكدا تێپه‌ڕاندووه، دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له‌رێگا‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشور سه‌د هه‌زار به‌رمیلیی كه‌ركوكیش له‌رێگا‌ی جیهانی توركیه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی هه‌موو بازاڕه‌كان ده‌كرێت و یه‌كێك له بازاڕه گرنگه‌كانیش بازاڕی ئاسیایه،"پێشبینیده‌كه‌ین له چه‌ند مانگی داهاتوودا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگانی و چالاكی ئابوری جیهانی، نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، عه‌لا یاسری ئاشكرایكرد، "یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به‌هه‌نارده‌كردن و راده‌ستكردنی نه‌وت له‌رێگهای كۆمپانیای سۆمۆوه."