نرخی نەوت بە
زیاتر لە ٧١ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئەمڕۆ هەینی،
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧١ دۆلار و ١٩ سەنتە، بەمەش
بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت ٥٨ سەنت دابەزبووە، هاوکات، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش
بە ٦٨ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
لە ماوەی
رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی
جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.