سەردێڕ:

کێشەی موچەی بەشێک لە موچەخۆران چارەسەرکرا

فۆتۆ: 
2021-06-03

16160 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رەزامەندیدا بۆ خەرجکردنی منحەی ٦٣٩ زیندانیانی سیاسی، کە هیچ موچەی دیکەی نییە.


بەگوێرەی نوسراوێک، کە واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێمی لەسەرە هاتووە، رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی کە ٦٣٩ کەسن.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پارەکە تەنها بۆ ئەو زیندانی سیاسییانەیە کە هیچ موچەیەکیان نییە.

بەگوێرەی یاسا دوای ١٠ ساڵ مینحەی زیندانیانی سیاسی کۆتایی دێت، بەڵام ئەوانەی هیچ موچەیەکیان نییە نایانگرێتەوە و مینحەکانیان بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی رابردووشدا بەشێک لە زیندانیانی سیاسی چەند جارێک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی بەغدا ئەو ماوەی ١٠ ساڵە زیادبکرێت بۆ ٢٥ ساڵ.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی:

نووسراوی وەزارەتی دارایی