سەردێڕ:

نرخی نەوت بە زیاتر لە ٧٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

فۆتۆ: 
2021-06-03

1450 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧١ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت یەک دۆلار و ٣٤ سەنت بەرزبووەتەوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.