ئه‌ندامێکی داواكاری گشتی داوای لە سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم كردووه، لیژنه‌یه‌ك له ٣ داواكاری گشتی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، كه سه‌ره‌ڕای لێبڕینی ٢١% ی موچه بەڵام له كاتی خۆشی‌دا نادرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی رێكانی ئه‌ندامی داواكاری گشتی رایگەیاندووە، ئه‌م كاره ده‌رچوونه له یاسا و پێشێلكردن و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییە، دەشڵێت، "داوا ده‌كه‌م ئه‌و لیژنه‌یه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات، بۆ ئاگاداربوون له راستیه‌كان."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواکرە ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگا و به‌رپرسانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌مكاره، سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت و بدرێنه دادگا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواکەوتووە و حکومەتیش بیانووی نەبوونی داهاتی پێویستە، هاوکات، تا ئێستا تەنها چەند وەزارەتێک موچەیان وەرگرتووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە چەند مانگی رابردوودا حکومەت بەڵێنی دا بە دابەشکردنی موچە هەر ٣٠ رۆژ جارێک و بەشێکی پەرلەمانتارانیش دەڵێن، "داهات زیادیکردوو و حکومەت لە توانایدایە بەبێ لێبڕین موچە بدات." بەڵام لە ئێستادا سەرەڕای لێبڕینی ٪٢١ چەند رۆژێک بەسەر وادەی بەڵێنەکەی حکومەتدا رۆیشتووە.