بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی شەوی رابردوو وەزیری دارایی بە تەنیا گەڕاوەتەوە هەولێر و تا رۆژی یەك شەممەش هیچ خشتیەكی نوێی موچە راناگەیەنرێت.
ماوەی هەفتەیەک بەسەر دابەشکردنی موچەدا تێپەڕیوە و تا ئێستا پێنج وەزارەت موچەیان وەرگرتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، تا رۆژی یەك شەممەش هیچ خشتیەكی نوێی موچە راناگەیەنرێت.
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمشەو شاندی هەرێم لە بەغداوە دەگەڕێنەوە هەولێر و تا ئێستاش شاندی هەرێم نەگەیشتوون بە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێم.
هاوکات، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و هەردوولایان جارێکیتر پابەندیان بە یاسای بودجە دووپاتکردەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان لەسەر بنەمای یاسا و دەستور و بۆ دروستکردنی لێکگەیشتنی درێژخایەن و بەردەوام.