سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

فۆتۆ: 
2021-06-02

22509 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتى شەهيدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.


چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر سبەی پێنجشەمە موچەی زیندانیانی سیاس دابەشدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی و دارایی و ناوخۆ و پێشمەرگە دابەشکراوە و لێبڕینی ٢١٪ی موچەش بەردەوامە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام لەم مانگەدا دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.

هێرش قادر، هەولێر