فۆتۆ:
2021-06-02
4599 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٠ دۆلار و ٤٣ سەنتە، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت ٢٧ سەنت بەرزبووەتەوە. نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٦٧ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.